ئه‌مرۆپێنج شه‌ممه 20/6/2019 كاتژمێر 8:30 ئێواره كۆنسێرتی شاره‌كانی نێرگز له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر سازده‌كرێت .
كۆنسێرته‌كه به به‌شداری هونه‌رمه‌ند نه‌سیر شه‌ممه، میوزیكژه‌نی به‌نێوبانگی جیهانیی و هاوڕێكانی له حه‌وت وڵاتی جیاوازه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له كۆنسێرتی شاره‌كانی نێرگز له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر پێكهاتوون له ژه‌نیاران هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاوی له كوردستانه‌وه ، هونه‌رمه‌ند كارن بریگس له ئه‌مریكاوه ، هونه‌رمه‌ند مانوێل سییه‌را له ئیسپانیاوه ، هونه‌رمه‌ند رۆبین ڤاسی له فه‌ره‌نساوه، هونه‌رمه‌ند ئه‌شره‌ف شه‌ریف خان له پاكستانه‌وه ، هونه‌رمه‌ند لویس رۆبیسكۆ له ئیسپانیاوه ، هونه‌رمه‌ند ئایتاچ دۆغان له توركیاوه ، هونه‌رمه‌ند عه‌لی قه‌مسه‌ری له ئێرانه‌وه ، هونه‌رمه‌ند گواتا كامپۆ له ئیسپانیاوه.
شایانی باسهتۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسه‌ری كۆنسێرتهكهیه و هاتن بۆ هه‌مووانه (جگه له منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ) و بێبه‌رامبه‌ره.
سه‌رچاوه / روداو
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.