Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:47

پێنجەمین بەنداوی گەورەی ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێت

بۆ سامانی گشتی و ژینگە و جووتیارانیش بەسوودە
پێنجەمین بەنداوی گەورەی ھەرێمی کوردستان تەواو دەبێت
کوردستان TV
100%

کارەکانی تایبەت بە تەواوکردنی پێنجەمین گەورە بەنداوی ھەرێمی کوردستان دەستیان پێ کردەوە و لە کۆتاییی مانگی یازده‌ تەواو دەبێت. 

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، له بەنداوی دێوانە 22 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل دەداتەوە. 

بەنداوی دێوانە دەکەوێتە سنووری دەربەندیخان و ساڵی 2011 دەست بە کارەکانی کرا، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە پرۆژەکە ڕاگیرا. 

ئەکرەم ئەحمەد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەنداوی دێوانە لە دوای بەنداوی دووکان، دەربەندیخان، دھۆک و ئاوەسپی، پێنجەم گەورەترین بەنداوە لە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا کارەکانی بەباشی بڕوات پێشەوە، تا کۆتاییی مانگی 11 تەواو دەبێت و دەبێتە پێنجەمین بەنداو لە ڕووی گلدانەوەی ئاوەوە لە ھەرێمی کوردستان.

" هه‌روه‌ها گوتی ڕووباری دێوانە کە سەدەکەی لەسەر دروست کراوە، سەدا هه‌شتی داھاتی ئاوی سیروان پێک دێنێت. 

ھەروەھا بەباشی کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت و بە تەواوبوونی دەتوانێت 22 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بداتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو بەنداوە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی دەربەندیخان و دەوروبەی دەبێت، ھەروەھا بۆ سامانی گشتی و ژینگەی ئەو ناوچەیە و جووتیارانیش بەسوودە. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.