ن/ جه‌مالی ده‌لاك
ئیسماعیل محه‌مه‌د ساڵح ، ناسراو به هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووری ، له‌ساڵی 1956 له‌خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌رپه‌روه‌ر له‌شاری كرماشان له‌دایكبووه ،جیا له‌ئیسماعیل فه‌یروزی براشی یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و ناسراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و كوردستان به‌گشتی .
هونه‌رمه‌ند ئیسماعیلی سابووری كاتێك هه‌ستی كردووه كه ده‌نگی خۆشه‌و و توانای چرینی گۆرانی هه‌یه و ئه‌و ده‌نگه به‌سۆز و خۆشه خۆرسكه نه‌شارێته‌وه ، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1970 هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه به‌ره‌و دنیای هونه‌ری گۆرانی خوێندن ، به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی لهخانهوادهكهیی و دواتر ئه‌و ژینگه‌و كه‌لتووره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ناوچه‌ی كه‌ڵهوڕ و كرماشانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، هونه‌رمه‌ند ئیسماعیلی سابووری ڕووده‌كاته رادیۆی كرماشان ، ئه‌و كات ڕادیۆی كرماشان به‌یه‌كێك له‌ڕادیۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و پر بیسهرهكان ناسراوبوو ،
برایانی سابوور ( فه‌یروز و ئیسماعیل ) دوو ده‌نگی لێوریژ لهسۆزو چێژی هونه‌ری و دوو ده‌نگی ئارامبه‌خش به جه‌سته‌و ڕووحی گوێگر ، له‌ڕێگه‌ی ڕادیۆی كرماشانه‌وه له‌پاڵ ده‌نگ و هونه‌ری هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، ئه‌وانیش به‌هه‌وڵ و كۆشش و توانای به‌رزی هونه‌رییان توانیان خۆیان بناسێنن و ده‌نگه خۆشه‌كانیان هاوته‌ریب له‌گه‌ل ده‌نگه به‌سۆزو خۆشه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ( مه‌زهه‌ری خالقی ) له‌ڕێی ڕادیۆی كرماشانه‌وه بگه‌یه‌ننه بیسه‌ر و سنووره ده‌ستكرده‌كان ببه‌زێنن و له‌باشووری كوردستان هه‌وادارێكی زۆر بۆ كاره هونه‌رییه‌كانیان به‌شه‌یدایانی هونه‌ر و موزیك و گۆرانی كوردی ئاشنا بكه‌ن ،
هونه‌رمه‌ند ئیسماعیلی سابووری له‌ساڵی 1979 كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی له‌زانكۆی تاران ته‌واو كردووه ، به‌هۆی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هونه‌رمه‌ند سابووری له‌ساڵی 2003 ڕوو ده‌كاته باشووری كوردستان و ماوه‌ی 15 ساڵه له‌باشوور ده‌ژی و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووه ،له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌باشوور به‌گشتی و شاری سلێمانی غوربه‌ت و ژیانی دوور له‌زێدو ئازیزانی نه‌بووه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاره هونه‌رییه‌كانی و هه‌ر زۆر زوو كه‌وته‌وه سه‌ر ڕیچكه‌ی خزمه‌تكردن به ئاواز‌و گۆرانی كوردی و چه‌ندین كاری هونه‌ری ئه‌نجامدا ، كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی و هه‌موو تیپه مۆسیقییه‌كانی باشووردا ئه‌نجامدا و له‌ماوه‌ی ئه‌و 15 ساله‌دا هونه‌رمه‌ند ئیسماعیلی سابووری به‌شداری له‌ده‌یان به‌رنامه‌و پرۆگرامی كهناڵهئاسمانی و لۆكاڵیه‌كان و بۆنه كاندا كردووه "
هونه‌رمه‌ند كه‌سێكی هێمن و دلساف و ساده و خاوه‌نی هونه‌رێكی بێ خه‌وش و خۆرسك بوو ، خاوه‌نی ده‌نگێكی به‌سۆزو ئارامبه‌خش بوو ، له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا نزیكه‌ی 105 گۆرانی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی تۆماركردووه به‌خشیویه‌تی به‌ئه‌رشیفی هونه‌ر و موزیكی كوردی ،
هونه‌رمه‌ند له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌له‌شاری سلێمانی ده‌ژیا وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر میلاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی / به‌شی هونه‌ركانی موزیك كاری ده‌كرد ، جیا له‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌شاری سلێمانی به‌خزمه‌تی گه‌یشتبووم ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكه‌وه هه‌ردووكمان له‌یه‌ك وه‌زاره‌ت كارمان ده‌كرد ، به‌ریزیان یه‌ك دووجار ته‌شریفی هێنا بۆ دیوانی وه‌زاره‌ت بۆ شوێنی كاره‌كه‌م ، و له‌خزمه‌تیدا ده‌بووم ، له‌یه‌ك له‌و دیدارانه له‌ژووره‌كه‌ی خۆم لێم پرسی كاكه ئیسماعیل گیان ئارام ئاسووده‌یت له‌سلێمانی و بیری كرماشان ناكه‌یت ...؟
فه‌رمووی چۆن بیری ناكه‌م ، بیری هه‌موو كوچه و شه‌قامه‌كانی ده‌كه‌م بیری ئازیزانم ده‌كه‌م ، به‌ڵام باوه‌ڕت هه‌بێت ، كاتێك له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی سلێمانیدا گوزه‌ر ده‌كه‌م واهه‌ست ده‌كه‌م لهكرماشانم و بۆن و به‌رامه‌ی زێده‌كه‌م بۆن ده‌كه‌م ، له‌نێو خه‌ڵكیدا لێره له‌سلێمانی یان له‌هه‌ولێر وه به‌گشتی له‌باشوور هه‌ست به‌وپه‌ڕی ئارامیی و ئاسووده‌یی ڕووح ده‌كه‌م واهه‌ست ده‌كه‌م له‌نێو كه‌س و كارهكهمدام ،
به‌هه‌رحاڵ زۆر به‌داخه‌وه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕیكه‌وتی 16/6/2019 به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه‌ی ( شار ) له‌شاری سلێمانی ، له‌وێ گیان ده‌سپێرێت و له‌ته‌مه‌نی 63 سالیدا بۆهه‌میشه مالئاوایی له هونه‌ر و موزیك و هونه‌رمه‌ندان و ئازیزان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد ، لهریكهوتی 17/6/2019 به‌مه‌راسیمێكی شایسته له گردی سه‌یوان ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستان كرا ، یاد و یاده‌وه‌رییه شیرینه‌كانت هه‌موو كات به‌رز پیرۆز بێت ،،، كۆچی ناوه‌ختت ناخ هه‌ژێن و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ت دروست كرد له‌نێوه‌ندی هونه‌ریدا ،،،، ڕۆحت شاد و سه‌بووری و ئارامیی بۆ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی موحتهرهمتان و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان ده‌خوازم.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.