Erbil 31°C شەممە 10 تشرینی یەکەم 19:47

مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێخۆشبوو (نزار محەمەد شەریف سندی) کرد

100%

ئەمڕۆ شەممە، ١٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێیخۆشبێت (نزار محەمەد شەریف سندی)، باوکی خاتوو نەرمین سندی ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندن لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، کرد.

بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.