سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی دیاری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی، ڕایگەیاند کە ئۆکراینا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا پێویستی بە سەرکردایەتییەکی نوێیە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو سەرکردایەتییەی ئێستای ئۆکراینا ناتوانێت ڕێککەوتنی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان ئەنجام بدات و پێیوایە کە بە سەرۆکێکی نوێ، دەرفەتی گەیشتن بە ئاشتی و کۆتاییهێنان بەو جەنگە لە ئارادایە.
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوبراو بەردەوام ڕەخنەی توند لە سیاسەتەکانی ئیدارەی جۆ بایدن لە بەرامبەر ئۆکراینا دەگرێت و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی، دەتوانێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت، هەرچەندە وردەکاریی پلانەکەشی ئاشکرا نەکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.