ن/ كامه‌ران جاجی ئه‌لیاس
ژیان بهرهنگاورهنگی و نهێنیه‌كان و گونجاندن و جۆراوجۆری هونه‌ره مللییه‌كان وه به‌یه‌كێك له یه‌كه‌كانی ئیستێتیكا كه لهدهوربهرمان ئاڵاوه له‌سه‌ر ژیانێكی هه‌ڵكشاو و ئاوێزه بوون به‌تێكه‌ڵ بوونی كۆن و نوێ به‌رده‌وامه ... ئه‌م هونه‌ره مللییانه له گۆرانی و سه‌ماو چیرۆك وموزیك و نیگار... هێلهسهرهكییهكانی روخساری كه‌سایه‌تی هه‌ر گه‌لێك پێك دێنێت به‌جۆرێك ده‌بێته ناسنامه‌ی رۆشنبیری ، جۆره ریتمێك ده‌دات به ژیان كه جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌ر گه‌لێكی تر.
ئه‌م هونه‌ره چێژێكی ده‌روونی راسته‌قینه ده‌به‌خشی كه له‌گه‌ڵ خودی گیانمان هاموو شۆ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك كه توانستێكی به‌هێزو ته‌واومان له‌كاركردن پێده‌به‌خشێ .
په‌یوه‌ندی ئه‌م هونه‌رانه په‌یوه‌ندیه‌كی گورجوگۆڵه چونكه له هۆشیاری ئیستێتیكا جه‌ماوه‌ره هه‌ڵقوڵاوه به‌جۆرێك ره‌گ و ریشه‌ی بۆ سه‌رده‌مانی كۆن ده‌گه‌رێته‌وه،وه‌په‌یوه‌ندی له نێوان موزیك و ئه‌م هونه‌ره مللییانه وه‌كو په‌یوه‌ندی گیان و جه‌سته وایه، چیرۆكه مللیهكانیش ریتمێكی موزیكی له دانان و ده‌موودوو و نواندندا رۆڵی خۆی هه‌یه.. هه‌روه‌ها هونه‌ری شێوه‌كاریش وه‌كو نیگار‌و پهیكارتاشین و جوانكاری ریتمێكی موزیكی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ست و چێژی ئیستێتیكا ده‌بێت.
كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.