ن/ جه‌مالی ده‌لاك
له‌بابه‌ته‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش (ئه‌حه‌ی ناسر ) دا ئاماژه به‌وه درا كه ئه‌حه‌ی ناسر زۆر سه‌رسام و حه‌زی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی شاعیر شێخ نوری شێخ ساڵح بووه و هه‌ركات پێكه‌وه له‌كۆڕی باده‌نۆشین و یاراندا پێكه‌وه بووبن ئه‌حه‌ی ناسر سه‌ره‌تا داوای له شێخ نوری كردووه كه به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی شتێك بڵێت و دواتر ئه‌حه‌ی ناسر تێیچریكاندووه ،،، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تر بۆ به‌هره‌مه‌ندی و ده‌نگخۆشیی شێخ نووری كه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی پێی سه‌رسام بووه و له‌به‌رده‌میدا گۆرانی نه‌خوێندووه ،،،،،فه‌رموون بۆ ئه‌و بابه‌ته له‌كتێبی ( بۆ كه‌لتووری شاره‌كه‌م ) ...مارف ناسراو ..لاپه‌ڕه 264
(خوالێخۆشبوو سه‌عید فهزاز له ساڵی 1936 قایمقام بووه له‌هه‌ڵه‌بجه ،له‌دانیشتنێكدا كه مامۆستا ئه‌حمه‌د میرزا ، باوكی هونه‌رمه‌ند كاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا له‌و دانیشتنه‌دا بووه و مامۆستا ئحمه‌د ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی گێڕاوه‌ته‌وه ئه‌ڵێ : ( دوای ئه‌وه‌ی سه‌ی ئه‌سغه‌ر هاتۆته هه‌ڵه‌بجه بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئێرانی بكه‌نه‌وه ،، سه‌عید قه‌زاز لای خۆی گلی ئه‌داته‌وه و شه‌و له‌یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران دانیشتوون كۆڕ گه‌رم ئه‌كه‌ن و داوای گۆرانی له سه‌ی ئه‌سغه‌ر ئه‌كرێ تا مه‌قامێك و به‌سته‌یه‌ك بڵێ ،ئه‌ویش ئه‌ڵێ : من تازه له‌گرتووخانه به‌ربووم ...خۆ ئه‌گه‌ر زۆریش حه‌ز ئه‌كه‌ن بایهكێكی دهنگخۆشتان له پێشدا كوركهیهك بكا ، هه‌موو دانیشتوان ڕوو ئه‌كه‌نه (شێخ نوری شێخ ساڵح ) چونكه یه‌كێك بووه له‌هه‌ره ده‌نگخۆشه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ، شێخ نوریش له‌سه‌رداوای ئه‌وان مه‌قام و به‌سته‌یه‌ك ده‌ڵێ ،،، كه‌لێ ئه‌بێته‌وه ( سه‌ی ئه‌سغه‌ر ) به خه‌ڵكه‌كه ئه‌ڵێ : ئێوه ئه‌م پیاوه دهنگخۆشهتان هه‌بێ ،،، منتان بۆ چییه؟ ساوه‌ڵڵا تا ئه‌م پیاوه لێره دانیشتبێ من له‌حزووری ئه‌ودا گۆرانیی ناڵێم و بێ ئه‌ده‌بی واناكه‌م ) (*)
ئازیزان له‌وته جوانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند سه‌یدعه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی دا ،،،ئه‌و په‌ڕی ڕه‌ووشت به‌رزی و ڕێزگرتن له‌خود و لهدهوروبهركهیی و به‌رزنرخاندنی ده‌نگخۆشیی و توانای شێخ نوری ده‌رده‌كه‌وێت ،،، زۆر به‌داخه‌وه له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه شه‌ونشین و ئاهه‌نگی شه‌وانه‌ی دهنگخۆشاندا له ئێستادا كه هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانا و ده‌نگخۆش بوونی هه‌یه شه‌ڕه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی مایك و هه‌ریه‌ك بۆخۆی تێده‌كۆشێ به‌ده‌نگه ناخۆشه‌كه‌ی مه‌زاجی هونه‌رمه‌نده كه و ئاماده‌بووان تێك بدات ...... هه‌زاران چه‌پكه گوڵ بۆسه‌ر گڵكۆی پیرۆزی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی و شێخ نوری شێخ ساڵح و مامۆستا ئه‌حمه‌د میرزا ....گڵكۆكانیان هه‌میشه چراخان بێت
(*) كتێبی (دیوانی شێخ نوری شێخ ساڵح ) به‌رگی یه‌كه‌م ( ئازاد عه‌بولواحید ) لاپه‌ڕه (140 تا 142)
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.