Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:26

کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت

کۆگاكه‌ هیچ مه‌رجێكی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبووە
کوردستان TV
100%

 لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانى کۆگایەکیان داخست کە تەواوی خواردنەکانی ناوی بۆگەنیان کردوەو دوکانەکەشی بەھۆی پیسیەوە کرمی  تێدابووە .

بەپێی راپۆرتی لیژنەی یەکی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان لە بوونی کۆگایەکی  گۆشت و جگەر لە گەڕەکی ێابونکەرانی شاری سلێمانی کەمەبەست لێی فرۆشتنیان بووە لەسەر عەرەبانە، لیژنەکە سەردانی ئەو کۆگایەی کردووە و دەرکەوتووە بڕێکی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو کەشێوەیەکی خراپ ھەڵگیراوە بۆگەنیان کردبوو دوکانەکەشی بەھۆی پیسییەوە کرمی  تێدابووە،  دەستیان بەسەر بڕی زیاترلە ٤٠ کیلۆ گرام جگەرو پارچەی  ئاژەڵی گەورە گرتووە کە لە دوکانەکەیدا بووە .

لێژنه‌كه‌ ده‌شڵێت ئەو کۆگایە ھیچ مەرجێکی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبووە و ھیچ مۆڵەتێکیشی نەبووە، دوای چەندجار ئاگادارکردنەوە و غرامەکردن و داخستن بەھۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەکانەوە

راشیده‌گه‌یه‌نن  لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاگە دادەخرێت تا ئەو کاتەی پابەندی تەواوی مەرجەکان کارکردن دەبێتەوە ، ھەربۆیە تەواوی ئەو جگەروگۆشتەی ناو کۆگاکە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.