Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 00:34

حاڵه‌تی له‌ ناکاوی ریخۆڵه‌ کوێره‌

له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه‌ دروست بكات
کوردستان TV
100%

ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ به‌شێكی بچووكه‌ له‌ شێوه‌ی كرمدا كه‌ درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٨ سم ده‌بێت و نووساوه‌ به‌ ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌وه‌.

كێشه‌ له‌ ڕیخۆڵه‌ كوێره‌دا دروست ده‌بێت كاتێك ھه‌و ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ مرۆڤدا دروست بێت و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌وا ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ ده‌ته‌قێت به‌مه‌ش له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه‌ دروست بكات چونكه‌  به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كاتێك ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ی ھه‌وكردوو ده‌ته‌قێت پڕه‌ له‌ به‌كتریا ، به‌مه‌ش به‌ سه‌دان ملیۆن له‌ به‌كتریا به‌ ناو بۆشایی ھه‌ناودا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، له‌م كاته‌شدا ناتوانرێت نه‌شته‌رگه‌ری بكرێت بۆیه‌ به‌ ناچاری پزیشك بڕیار ئه‌دات ده‌رمانی دژه‌ به‌كتریا )ئه‌نتی بایۆتیكس( بدات به‌كه‌سه‌ بۆماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك تا دوو حه‌فته‌،  تا به‌ ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری و مه‌ترسی ئه‌و به‌كرتریایانه‌ نامێنێت.

* نیشانه‌كانی حاڵه‌تی له‌ناكاوی ڕیخۆڵه‌ كوێره‌:

١. سه‌ره‌تا كه‌سه‌كه‌ ھه‌ست به‌ ئازارێكی زۆر تیژ ئه‌كات له‌ناوه‌ڕاستی سكیه‌وه‌ ئینجا ورده‌ ورده‌ ئه‌م ئازاره‌ ئه‌چێت بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی لای ڕاستی سك.

٢. كه‌سه‌كه‌ ھه‌ست به‌ ھێڵنج ئه‌كات و ده‌گاته‌ حاڵه‌تی ڕشانه‌وه‌یش.

٣. ئه‌گه‌ر به‌ ده‌ست په‌ستان بخه‌یته‌ سه‌ر به‌شی لای ڕاستی خواره‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی زیاد ده‌كات، یان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ بكۆكێ له‌وكاته‌دا ھه‌ست ده‌كات ئازاری زیاتر ده‌بێ كه‌ ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ تووشی ھه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ بووه‌.

٤. پله‌ی گه‌رمی له‌شی كه‌سه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

٥. ئاره‌زووی خواردنی تووشبووه‌كه‌ نامێنێت.

٦. زۆربه‌ی تووشبووه‌كان تووشی سكچوون ئه‌بن و ھه‌ندێكیشیان له‌وانه‌یه‌ تووشی قه‌بزی بن.

٧. ئه‌و ئازاره‌ تیژه‌ی دروست ده‌بێ پچڕ پچڕه‌ واتا دێت و ده‌ڕوات.

زۆربه‌ی جاریش قورسه‌ بۆ پزیشكه‌كان بۆ ده‌ست نیشانكرشنی حاله‌تی ھه‌وكرشنی ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ چونكه‌ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تر ھه‌ن نیشانه‌كانیان زۆر لێكچوون له‌گه‌ڵ نیشانه‌كانی ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ بۆ نمونه‌ ھه‌وكردنی میزڵدان یان گورچیله‌ یان بۆری میز، ھه‌روه‌ھا ھه‌وكردنی ھه‌ناو به‌ ھۆی ڤایرۆسه‌وه‌ یان كێشه‌ له‌ زراو نیشانه‌كانی ھاوشێوه‌ن.

له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌گه‌ر پزیشك دڵنیا نه‌بێت حاڵه‌ته‌كه‌ ڕیخۆڵه‌ كوێره‌یه‌ په‌نا ئه‌به‌نه‌ به‌ر پشكنین له‌ ڕێگه‌ی سۆنه‌ر یان سیتی سكان بۆ بینینی دۆخی ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ ئینجا بڕیار بدات له‌سه‌ر لابردنی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری، ھه‌روه‌ھا پشكنین بۆ میزیش ئه‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وێت كه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ ھه‌وكردنی میزڵدان یان گورچیله‌ نییه‌.

سه‌رچاوه‌/ رادیۆی ده‌نگ

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.