Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 17:52

 پێنج سوودی نوێی شووتی ئاشکرا کران

دژی شێر په‌نجه‌یه‌
کوردستان TV
100%

 جگه‌ له‌وه‌ی شووتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین (ئه‌ی) له‌ 92% ئاوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا سوودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.

له‌ دواین لێكۆڵنه‌وه‌ی پزیشكییدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی شووتی جگه‌ له‌وه‌ی پێشتر، زا نرابوون سوودی زۆری تری هه‌یه‌ :

- دژی شێر په‌نجه‌یه‌: شووتی پڕه‌ له‌ ماده‌ی لیكوبین  كه‌ هاوكاره‌ بۆ پارستنی مرۆڤ له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ كۆئه‌ندامی  هه‌رسكردن.

- باشتر كردنی ته‌ندروستی چاو: ماده‌ی لیكوبین هاوكاره‌ بۆ پارستنی چاو له‌ هه‌وكردن و هه‌موو دژه‌ زیان به‌خشه‌كانی چاوه‌.

- ته‌ندروستی دڵ باشتر ده‌كات: ماده‌ی لیكوبینی ناو شووتی مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ ماده‌ی كۆلیسترۆلی خه‌راپ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا به‌رز بوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

- ئازاری ماسووله‌كه‌كان  كه‌م ده‌كاته‌وه‌: به‌ هۆی بوونی ماده‌ی سیترۆل له‌ نێو شووتی هاوكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ماسوله‌كه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا خورادنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی شووتی خوولانه‌وه‌ی خوێن بۆ وه‌رزشكارن باشتر ده‌كات.

- دژی نه‌خۆشی ره‌بۆیه‌: به‌هۆی بوونی ڤیتامین (ئه‌ی) له‌ نێو شووتی هاوكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی ره‌بۆ.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز

وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.