Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:40

نرخی ڤیزا له‌ 60 یۆرۆوه‌ بۆ 80 به‌رزکرایه‌وه‌

بۆ ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی ڤیزای وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

كۆنسه‌یی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ڤیزا له‌ ٦٠ یۆرۆوه‌ بۆ ٨٠ یۆرۆ

كۆنسه‌یی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ رێكخستنه‌وه‌ی یاسایی ده‌رباره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ڤیزا قبوڵكراوه‌.

به‌و پێیه‌ش ڤیزای گه‌شتیاریی كه‌ بۆ هاووڵاتییانی زیاتر له‌ ١٠٠ وڵات ده‌ست ده‌دات، گۆڕانكاری له‌ نرخی پێدانی ڤیزاكه‌دا كراوه‌ و، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌ی ڤیزای وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن، نرخه‌كه‌ی له‌٦٠ یۆرۆوه‌ بۆ ٨٠ یۆرۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌توانرێت تا  ٦ مانگ به‌رله‌ گه‌شته‌كان، هاووڵاتیان مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزا ئه‌نجام بده‌ن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.