Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 21:04

ئەم خواردنەوانە بەسوودن بۆ رزگاربوون لە زیپکە

پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بۆ بەكارهێنانی بۆ رزگاربوون لەو كێشەیە
کوردستان TV
100%


چەندین خواردنەوە و گیراوە هەیە كە بەسوودە بۆ رزگاربوون لە زیپكە و پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بۆ بەكارهێنانی بۆ رزگاربوون لەو كێشەیە و پاراستنی تەندروستی پێست:

خواردنەوەی ئاو: ئاو بە چارەسەرە سەرەكیەكان دادەنرێت و بەسوودە بۆ رزگاركردنی جەستە لەكۆبونەوەی مادە زیانبەخشەكان و پێویستە مرۆڤ رۆژانە 8 كوپ ئاو بخواتەوە ، چونكە ئەوە یارمەتیدەرە بۆ گەیاندنی رەگەزە خۆراكیەكان و ئۆكسجین بۆ هەموو بەشەكانی لەش و خواردنەوەی ئاو بەشێوەكی بەردەوام و تەندروست سوودی هەیە بۆ پارێزگاری كردن لەتەندروستی لەش و بەرەنگاربوونەوەی دەركەوتنی زیپكە.

چای سەوز: گرنگیەكی گەورەی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و تەندروستی جەستە و چای سەوز سوودی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەركەوتنی زیپكە لەسەر پێست ، چونكە مادەی دژە ئۆكسانی تێدایە بەناوی كاتیكان و چەندین تایبەتمەندی دیكەی هەیە لەوانە دژە هەوكردن.

شەربەتی لیمۆ: ئەم خواردنەوەیە رۆڵێكی بەرچاوی هەیە بۆ پاككردنەوەی گورچیلە و رزگاربوون لەمادە زیان بەخشەكانی جەستە بەهۆی ئەوەی مادەی ستریك لەخۆدەگرێت و كاردەكات بۆ چالاككردنەوەی هۆرمۆنەكانی گورچیلە و پاككردنەوەی كونیلەی پێست و پاراستنی.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.