Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:34

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا به‌ شوانی درۆزن ناوده‌بات

مۆساد زانیاری ساخته‌ی داوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: شوانی درۆزنی تیمی بی، جارێكی دیكه‌ به‌ درۆوه‌ ده‌ستی به‌ هاواركردن كردووه‌و مۆسادیش زانیاری ساخته‌ سه‌باره‌ت به‌ تێوه‌گلانی ئێران له‌ كاره‌ تێكده‌رانه‌كه‌ی فوجێره‌، به‌رهه‌م ده‌هێنێت. 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،  راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتنی به‌ "شوانی درۆزن" ناوبردووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "مۆساد زانیاریی ساخته‌"یان داوه‌ته‌ ناوبراو.

زه‌ریف له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ جۆن بۆڵتن رایگه‌یاندبوو، به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ په‌لاماری سه‌ر كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان، پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێن، رایگه‌یاند:

شوانی درۆزنی تیمی بی، جارێكی دیكه‌ به‌ درۆوه‌ ده‌ستی به‌ هاواركردن كردووه‌. مۆساد زانیاریی ساخته‌ سه‌باره‌ت به‌ تێوه‌گلانی ئێران له‌ كاره‌ تێكده‌رانه‌كه‌ی فوجێره‌، به‌رهه‌م ده‌هێنێت.  پێشتر سه‌باره‌ت به‌ 'رووداوه‌كان' و هه‌وڵه‌كانی ئاڵای ساخته‌، هۆشدارییم دابوو. كاتێك كه‌ ئێوه‌ باوه‌ڕ به‌ درۆی ئه‌وان ده‌كه‌ن، ده‌زانن كه‌ چی رووده‌دات. ئایا ئێمه‌ ئه‌م یارییه‌مان پێشتر نه‌دیوه‌؟.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.