Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:25

عادل عەبدولمەهدی بڕیاری راگرتنی پارەی جەژنانەی فەرمانبەرانی عێراقی دا

ئەو فەرمانبەرانەشی پێیان دراوە لێیان وەردەگیرێتەوە
عادل عەبدولمەهدی بڕیاری راگرتنی پارەی جەژنانەی فەرمانبەرانی عێراقی دا
کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری راگرتنی پارەی جەژنانەی فەرمانبەرانی عێراقی دا و ئەو فەرمانبەرانەشی پێیان دراوە لێیان وەردەگیرێتەوە.

نوسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی عێراقی كردووە، كە تیایدا هاتووە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران رێنمایی دەركردوە بۆ راگرتنی بڕیاری پارەی جەژنانە بە فەرمانبەران .

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو بڕە پارەیەی بەناوی جەژنانە لە هەندێك وەزارەت و دامەزراوە خەرج كراوە پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ حکومەت یان لە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە ببڕدرێت كە وەریانگرتووە. 

لە نوسراوەکەدا هاتووە، "بڕیاری راگرتنەکە بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان مووچە خۆراندا بەسەرجەم چین و توێژەكان و بۆ دووركەوتنەوە لە هەر شتێك كە جیاوازی لەنێوان مووچەخۆر و هاووڵاتیان دەكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.