Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 15:11

له‌ جه‌ژندا خۆتان به‌دوور بگرن له‌ خواردنی سوێر و زۆرشیرین

نه‌خۆشی دڵ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ هه‌ستیاره‌كان
کوردستان TV
100%

دكتۆرێك له‌ توركیا داوا ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ره‌مه‌زاندا به‌ڕۆژووبوون و به‌ هۆیه‌وه‌ میتابۆلیزیان خاو بۆته‌وه‌ و نه‌خۆشی دڵیان له‌گه‌ڵه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا، دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ شیرینی زۆر و خواردنی سوێر كه‌ دواجار ده‌بنه‌ هۆكاری كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ دڵیان.

پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان له‌ زانكۆی زانستی ته‌ندروستیی، پرۆفیسۆر دكتۆر مورات چه‌لیك رایگه‌یاند: كه‌ نه‌خۆشی دڵ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ هه‌ستیاره‌كان و ده‌بێت به‌رده‌وام ئاگاداری خۆیان بن و هه‌ندێك رێوشوێن هه‌یه‌ تووشبوان بیگرنه‌ به‌ر كه‌ سه‌ره‌تا خۆی له‌ سیسته‌می خۆراكدا ده‌بینێته‌وه‌.

پرۆفیسۆر دكتۆر مورات چه‌لیك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌بری پێدانی دیه‌تێكی دیاریكراو، پێشنیاز ده‌كات خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ و شله‌مه‌نی زیاد بكرێت و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خۆراكه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان و ئه‌و گۆشتانه‌شی كه‌ پێویسته‌ بیخۆن له‌شێوه‌ی برژاو، كوڵاو یان به‌بوخاردا بن باشتره‌.

پرۆفیسۆر دكتۆر مورات چه‌لیك هۆشداری ده‌دات كه‌ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان له‌گه‌ڵه‌ نابێت ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ بخۆن كه‌ چه‌وری تێكچوویان له‌نێودایه‌ و ده‌ڵێت، ''له‌ به‌رهه‌مه‌كانی شیر، گۆشتی سپی و سووردا چه‌وری تێكچوو كه‌مه‌. له‌ خۆراكه‌ ئاماده‌كراوه‌كاندا وه‌ك سه‌لامی (سۆسیج و هاوشێوه‌كانی) رۆنی تێكچووی زۆری له‌نێودایه‌. ره‌نگه‌ ئه‌وانه‌یش كاریگه‌ری بكه‌نه ‌سه‌ر دیواره‌كانی دڵ و ببنه‌ هۆی خراپبوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ یان ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌. دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنه‌ له‌قتونراوه‌كان. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ پێویسته‌ وریابن له‌ به‌كاربردنی خوێدا. له‌ناو دۆشاو، په‌نیر و خۆراكه‌ خۆشكراوه‌كاندا رێژه‌یه‌كی زۆر خوێ هه‌یه‌. پێویسته‌ ئه‌وانه‌یش له‌ رێژه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌كارببرێن''.

مورات چه‌لیك باسی له‌وه‌ كرد كه‌ خه‌ڵكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ جه‌ژندا و له‌ دوای مانگێك رۆژوو گرتن ئه‌و خواردنانه‌ زۆرتر بخۆن كه‌ لێی دووربوون، هاوكات ئامۆژگاری بۆ جه‌ژن خسته‌ڕوو و گوتی: '' له‌ جه‌ژندا كه‌م و ناوه‌ ناو بخۆن. زۆر شیرینی مه‌خۆن. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ كاتێك خواردنێك ده‌خۆن كه‌ رێژه‌ی شه‌كر تیایاندا به‌رزه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاستی شه‌كر له‌ له‌شیاندا ناهاوسه‌نگ ده‌بێت و به‌ هۆیه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ره‌وخراپبوون ده‌چێت. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌ژندا دڵتان قورسایی نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر وریابن له‌و شتانه‌ی ده‌یخۆن''.

سه‌رچاوه‌/ AA

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.