Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 02:14

ئه‌و خواردنانه‌ چین که‌ به‌یه‌که‌وه‌ بخورێت خراپه‌ و زیانی بۆ ته‌ندروستیت ده‌بێت؟

زۆرێك له‌ خواردن هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ بخۆین زیانی بۆ جه‌سته‌مان ده‌بێت
کوردستان TV
100%

زۆرێك له‌ خواردن هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ بخۆین زیانی بۆ جه‌سته‌مان ده‌بێت وه‌كو:

۱ ـ شیر و شیرنه‌مه‌نی له‌ گه‌ڵ گۆشت خراپه‌ .

۲ ـ ئاردی جۆ و گه‌نم به‌شیر وبرنج دروست كرابێت خراپه‌

هه‌نار له‌ دوای گۆشت خراپه‌ .

۳ ـ ترشی و سوێری هه‌رچی به‌ سركه‌ دروست كرابێت له‌گه‌ڵ برنج خراپه‌ .

٤ . سیروپیاز به‌یه‌كه‌وه‌ كه‌وه‌ر و تور ئه‌وانه‌ بۆ بینینی چاو خراپه‌ .

٥ ـ خواردنی په‌نیر و شیر له‌ گه‌ڵ هه‌رخواردنێكی تر خراپه‌ .

٦ ـ ماست و سپێناغ به‌یه‌كه‌وه‌ خراپه‌ ماست و پاقله‌ ش خراپه‌ بۆ دڵ و مێشك .

۷ ـ میوه‌ له‌دوای هه‌ر جۆره‌ خواردنێكی گۆشتی خراپه‌ تا سێ كاتژمێر .

٨ ـ هه‌ر خواردنێك له‌گه‌ڵ شوتی و كاڵه‌ك خراپه‌ و چا له‌گه‌ڵ پیاز و كاڵه‌ك خراپه‌ .

۹ ـ هێلكه‌ له‌گه‌ڵ ماسی خراپه‌ بۆ گولی و فه‌له‌جی مایه‌سیری و ددان .

۱۰ ـ خواردنی هێلكه‌ به‌ زۆری و هه‌موو ڕۆژێك خراپه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌كه‌ی پێست و ئاوسانی سپڵ .

۱۱ ـ سركه‌ یان ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ ماست خراپه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌كه‌و په‌ڵه‌ی ده‌موو چاو .

۱۲ ـ هه‌نار و كاڵه‌ك هه‌نگوین و كاڵه‌ك پێكه‌وه‌ خراپن . كاتێك كاڵه‌كت خوارد نابێت تا ۲٤ سه‌عات هه‌نگوین بخۆیت .

۱۳ ـ خواردنی دوو شتی مه‌زاج سارد یان دوو شتی مزاج گه‌رم به‌یه‌كه‌وه‌ خراپن .

۱٤ ـ دوو شتی لینج به‌یه‌كه‌وه‌ یان دوو شتی تیژ به‌یه‌كه‌وه‌ یان دوو شتی ناسك به‌یه‌كه‌وه‌ یان دوو شتی قورس به‌یه‌كه‌وه‌ خراپه‌ .

۱٥ ـ زۆر خواردنی نیسك خراپه‌ .

۱٦ ـ چه‌ند جۆر میوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ مه‌خۆ میوه‌ له‌وه‌رزی خۆی به‌سوده‌ .

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.