Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:12

سبەی بەشی سێیەمی شەقامی 120 مەتری هەولێر دەکرێتەوە

شوفێران دەتوانن هاتووچۆی تێدا بكەن
سبەی بەشی سێیەمی شەقامی 120 مەتری هەولێر دەكرێتەوە
کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی بەشێكی ديكه‌ی شەقامی 120 مەتری هەولێر بكرێتەوە و شوفێران دەتوانن هاتووچۆی تێدا بكەن. 

ئه‌ندازیار ئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بەشی سێیەمی شەقامی 120 مەتری هەولێر بكرێته‌وه‌. 

ڕاشیگه‌یاند: بەكردنەوەی ئەو بەشە كارئاسانی زۆر بۆ شوفێران دەكرێت و بەشێكی زۆری جەنجاڵییەكانی ناوشار چارەسەر دەبێت. 

بەشی سێیەمی شەقامه‌كه‌ لە شەقامی هەولێر - كۆیە دەست پێ‌ دەكات و لە شەقامی هەولێر - كەركووك كۆتایی دێت كە زۆرترین هاتوچۆ لەو بەشە دەبێت و لەلایەن كۆمپانیای هێمن گرووپ دروست كراوە. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.