غولام رەزا جەلالی كە فەرماندەیەكی هێزەكانی پاسدارانی ئێرانە داوای كردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەمریكا دۆلار لە سەر شەقامەكان بسوتێندرێت
ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی لە سەر زاری جەلالی بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەیەكی رێكخراوی بەرگری ئێرانی رایگەیاندووە كە ئەگەر ئەو ئیرادەیە لە دایك بێت لە ئێران و گەلی ئێران دۆلاری ئەمریكی لە سەر شەقامەكان بسوتێنێت و جەخت لە سەر دراوی نیشتیمانی بكرێت ئەوا ئەو هەنگاوە هێرشێكی بەرفراوان دەبێت بۆ سەر خاڵَی لاوازی دوژمن .
جەلالی تەئكیدی كردەوە كە چین و روسیا و توركیا و ئێران و زۆر لە وڵاتانی دیكە دەیانەوێت مامەڵە بە دۆلار نەكەن ئەگەر ئەمەش رووبدات ئەوا ئەمریكا بەهێزترین خاڵی ئابووری لە دەست دەدات .
سوهێل تاهیر .. كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.