Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:49

هۆکارەکانی هەڵچوون و شڵەژاویی لەمانگی رەمەزان

چەند هۆكاریك هەیە مرۆڤ لەرەمەزاندا هەست بە هەڵچوون و شڵەژاوی ده‌كات
کوردستان TV
100%


چەند هۆكاریك هەیە بۆئەوەی مرۆڤ هەست بە هەڵچوون و شڵەژاوی بكات لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا ، كەئەمانە لەدیارترین هۆكارەنیەتی:

- كەمی ئاو لەكاتی بەڕۆژووبوون: بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە ئاو رۆڵێكی زۆری هەیە لە مێشك و لە 75%ی مێشك لەئاو پێكهاتووە و كەمبوونەوەی ئاو لەسەعاتەكانی بەرۆژووبوون لێپرسراوە لەتێكچوونی ئەركەكانی ئەم ئەندامە گرنگەی جەستە.
هەروەها كەمبوونەوەی ئاو دەبێتە هۆی هەڵچوون و شڵەژان و لاوازبوونی سەرنجدان ئەویش بەهۆی ئەوەی مێشك مەوادی دیكە دەردەدات لەبری كەمبوونەوەی ئاو كەزۆرینەی جار ئەو مەوادانە رۆڵیان هەیە لەزیادبوونی هەڵچوون و توڕەیی.

- پشت بەستن بەووریاكەرەوە: هەندێك لەمرۆڤەكان جگەرە دەكێشن یاخود پشت دەبەستن بەخواردنەوەی ووریاكەرەوەكان و لەكاتی بەرۆژووبوون و نەمانی ئەو مەوادانە ئەوا حاڵەتی بێزاری و شڵەژان و توڕەیی دایان دەگرێت.

- ئالوودەبوونی جگەرە و نێرگەلە: لەكاتی بەرۆژووبوون و دووركەوتنەوە لەكێشانی ئەم مەوادانە لای كەسانی جگەرەكێش ئەوا رێژەی تووڕەیی زیاد دەكات.

- كەمی رێژەی شەكر لەخوێندا: بەرۆژوبوون دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی شەكر لەخوێن و لەو كاتەدا هەندێك نیشانەی شڵەژان و رەفتاری ناسروشتی دەردەكەوێت.

 سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.