Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:39

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: بوونی هه‌ر جۆره‌ دانووستانێک له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریکا ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌‌

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵی دانووستانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا رەتدەكاتەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: بوونی هه‌ر جۆره‌ دانووستانێك له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌‌
کوردستان TV
100%

ئێران سه‌باره‌ت به‌ دانووستانی ئێران و ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی له‌ خۆی نیشاندا و ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ تاران و واشنتۆن ده‌ستیان به هیچ جۆره‌‌ دانووستانێك كردبێت. 

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، عه‌باس موسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ تووندی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌ ده‌ستپێكی دانووستان ده‌كرد له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكادا. 

موسه‌وی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ گفتوگۆیه‌كی چ راسته‌وخۆ و چ ناڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا بوونی نییه‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وەی ئێران سه‌ردانی وڵاتی عومانی كردووه‌ و وه‌زیری دره‌وه‌ی عێراقش له‌ میانی دیداری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ به‌غدا، جارێكی دیكه‌ پێشنیاری نێوه‌ندگیری نێوان واشنتۆن و تارانی خستووه‌ته‌وه‌ ڕوو.

ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌و هات كه‌ خالد جاروڵڵا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت رایگه‌یاندبوو دانووستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستیان پێكردووه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.