Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:20

بۆچی منداڵ شیری دایکی ناخوات؟

له‌ كاتێكدا دایكه‌كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ شیری خۆی منداڵه‌كه‌ی گه‌وره‌ بكات
کوردستان TV
#7
100%

چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی شیری دایك له‌ لایه‌ن كۆرپه‌له‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ دایكه‌كه‌ دیه‌وێت و مه‌به‌ستیه‌تی منداڵه‌كه‌ی به‌شیری خۆی گه‌وره‌ بكات، به‌لام منداڵه‌كه‌ شیری دایكی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ و شیری قوتو ده‌خوات.

له‌ گرنگترین هۆكاره‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

  • یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان گۆڕانه‌ له‌ تامی شیری دایك، به‌هۆی هه‌ندێك خواردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دایكه‌كه‌وه‌ كه‌ پێشتر خواردوویه‌تی وه‌ك خواردنی زۆر تون و تیژ، هه‌ر بۆیه‌ زۆر گرینگه‌ دایكان ئاگاداری خواردنه‌كانیان بن.
  • گۆڕانكاری له‌ هۆڕمۆنه‌كاندا، چونكه‌ ورده‌ ورده‌ سوڕی مانگانه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یان توشی ئازار ده‌بێت به‌هۆی نایه‌كسانی و گۆڕانكاری له‌ هۆڕمۆنه‌كاندا، كه‌ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی كات ده‌بێته‌ هۆكار تێكدانی تامی شیره‌كه‌ی.
  • زۆر كات منداڵ سه‌رمای بووه‌ و لوتی گیراوه‌، هه‌ربۆیه‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌س ده‌بێت و شیر ناخوات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ش دایكان ده‌توانن به‌ تێكه‌ڵكردنی چه‌ند دڵۆپێ ئاو و خوێ به‌ كلێنسێك لوتی منداڵه‌كه‌ پاك بكه‌نه‌وه‌ پێش پێدانی شیر.
  • هه‌ندێك جار توشبوون به‌ ئازاری گوێ و سك و به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌شه‌وه‌ منداڵ شیر ناخوات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌ش پێویسته‌ پزیشكی تایبه‌تی منداڵانن منداڵه‌كه‌ ببینێت و چاره‌سه‌ری بۆ دابنێت.
  • هۆكارێكی دیكه‌ كه‌ واده‌كات منداڵ شیری دایك نه‌خوات بریتییه‌ له‌ بوونی برین و هه‌وكردنی ده‌می منداڵه‌كه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی شیره‌كه‌ ڕه‌تبكاته‌وه‌ و نه‌یخوات.
  • هۆكارێكی سه‌ره‌كی دیكه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی كاتێك كه‌ منداڵ له‌ دایك ده‌بێت، خێرا فێری شیری قوتو ده‌كرێت، به‌مه‌ش دواتر شیری دایكی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.                                                                                                                                                سه‌رچاوه‌/ زانیاری ته‌ندروستی
تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.