Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 22:05

دیانا یاسترێ مسکای ئۆکرانی گه‌یشته‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسی

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان
کوردستان TV
100%

كچه‌ یاریزانی ئۆكراینی دیانا یاسترێ مسكا گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان

 له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، یاسترێمسكای ته‌مه‌ن نۆزده‌ ساڵ و پۆلێنكراوی چلویه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو ‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار له‌ ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه

 یاسترێ مسكا هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی سێیه‌م نازناو له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی ده‌دات و له‌ یاری كۆتایشدا، ڕووبه‌ڕووی كارۆلین گارسیای فه‌ڕه‌نسی ده‌بێته‌وه، جێگای باسه‌ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ وه‌ك دوایین ئاماده‌كاری كچه‌ یاریزانانی تێنسه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی رۆلان گارۆس

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.