محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی ناردنی زیاتری هێزه‌ی ئه‌مریكا بۆ رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوڕاست هه‌ڵوێستی نیشان دا و رایگه‌یاندووه: "ئه‌م بابه‌ته بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی زۆر مه‌ترسیداوه و ده‌بێ رووبه‌ڕووی ببینه‌وه".
هه‌واڵنیری فه‌رمی ئێران ئیرنا، رایگه‌یاندووه، زه‌ریف به‌رله رۆیشتنی له پاكستان رایگه‌یاندووه، "ئه‌مریكییه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به كرده‌وه دوژمنكارانه‌ی خۆیان و له ئاراسته‌ی سیاسه‌تی گرژی خولقێنی له كه‌نداوی فارس ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن".
كاردانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌وه دێ، رۆژی رابردوو كاربه‌ده‌ستانی واشنتۆن بڕیاریان دا 1500 سه‌ربازیی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست بكه‌ن.
زه‌ریف دوای په‌ره‌سه‌ندنی گرژی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا، زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئاسیا كرد و بڕیاریشه سه‌ردانی عێراق بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.