Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:08

داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌کرێت ئه‌م جۆره‌ نوقڵه‌‌ نه‌کڕن

به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی لێبڵه‌كه‌یه‌وه‌‌
کوردستان TV
100%


به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی لێبڵه‌كه‌یه‌وه‌‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ شیرنییه‌كدا ده‌گرن و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌وجۆره‌‌ نه‌كڕن.


لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر جۆره‌ شیرینیه‌ك (نوقڵ)دا گرتووه‌ كه‌‌ناوی كاندی-یه‌ و له‌وڵاتی توركیاوه‌ هاورده‌كراوه‌،‌‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كه‌ی كردووه‌ و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی به‌ له‌زگه‌ درێژكردۆته‌وه‌‌.


ده‌ستكاری كردنی لیبڵی كاڵاوشمه‌كه‌كان له‌لایه‌نه‌ دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌ فێڵی بازرگانی (غش تجاری) ئه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ دیاریكردووه‌.


لیژنه‌ی كۆگاكان داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات ئه‌م جۆره‌ شیرینه‌ نه‌كڕن و  له‌كاتی هه‌بونی ئه‌م جۆره‌ شیرینه له‌دوكان و بازاڕه‌كاندا له‌ڕێی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی (07708677777) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌. 

 راشیده‌گه‌یه‌نن به‌بڕیارێكى قائیمقامییه‌تی سلێمانى  ئه‌و بڕه‌ شیرینیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌ش خاوه‌نی كۆگاگه‌‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌ 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.