Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:39

فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە بەراورد بەساڵی رابردوو کەمی کردووە

به‌ڕێژه‌ى له‌ سه‌دا چوار پۆینت شه‌ش کەمی کردووە
کوردستان TV
100%


له‌ ئەمساڵدا لە ئەوروپا فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە بەراورد بەسالی رابردوو كه‌ ڕیژەی له‌ سه‌دا چوار پۆینت شه‌ش کەمی کردووە. 

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی ئابوری و لەدەستدانی بەهای یۆرۆ و هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کاریگەری لەسەر ئەم دۆخە هەیە.

 لەلایەکی ترەوە دۆخی بازرگانی بەرەو دوواوە ڕۆیشتووە و بەکارهێنەریش بڕوای بە کۆمپانیاکان کەم بووەتەوە ئەمەش هۆکارێکی تری ئەم دۆخەیە بەپێی داتاکانی یەکێتی ئەوروپا و بازرگانی ئازادی ئەوروپا لە کاتێکدا کە لە ساڵی پاردا فرۆشی ئۆتۆمبێل یه‌ك پۆینت بیست و پێنج  ملیۆن بووە لەمساڵدا ئەو ڕێژەیە بۆ یه‌ك پۆینت دوو ملیۆن دادەبەزێت فرۆشی ئۆتۆمبێلی کریسلەر  له‌ سه‌دا چارده‌ پۆینت نۆ ، فۆرد له‌ سه‌دا  شه‌ش پۆینت شه‌ش ڤۆڵکسواگن له‌ سه‌دا شه‌ش پۆینت چوار نیسان له‌ سه‌دا بیست و چوار پۆینت حه‌وت دابەزینی بەخۆوە بینیووە
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.