شاعیری ناوداری عێراقی، "فه‌وزی كه‌ریم" له ته‌مه‌نی ٧٤ ساڵیدا به ھۆی تێكچوونی ته‌ندروستییه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.
شاعر، ره‌خنه‌گر، وێنه‌كێش و نووسه‌ر، فه‌وزی كه‌ریم به یه‌كێك له دیارترین شاعيره‌كانی نه‌وه‌ی ساڵی شه‌سته‌كان له عێراق ھه‌ژمار ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه شاعیری عێراقی، خه‌زعه‌ل ماجدی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ھه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و نووسیوویه‌تی: "به داخه‌وه شاعیری ناودار و گه‌وره‌ی عێراقی، فه‌وزی كه‌ریم له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه كه ئه‌وه‌ش خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ ھه‌مووان".
فه‌وزی كه‌ریم له ساڵی ١٩٤٥ له شاری به‌غدا له‌دایك بووه و خوێندنی زانكۆی ھه‌ر له‌و شاره ته‌واو كردووه و دواتر له ساڵی ١٩٦٩ چووه‌ته به‌یروت و دواتر له ساڵی ١٩٧٢ گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا و جارێكی دیكه له ساڵی ١٩٧٨ به یه‌كجاری رووی كردووته له‌نده‌ن ،دوێنی هه‌ینی له ته‌مه‌نی ٧٤ ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.
شایانی باسه فه‌وزی كه‌ریم زیاتر له ٢٥ كۆمه‌ڵه‌ی شعیری بڵاوكردووه‌ته‌وه .
سه‌رچاوه/ AA
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.