Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:30

چین به‌ هاورده‌نه‌کردنی گۆشتی به‌راز وه‌ڵامی باجی گومرگی ئه‌مه‌ریکا ده‌داته‌وه‌

كڕیاره‌كانی داوای كڕینی زیاتر له‌ 3200 تۆن گۆشتی به‌رازیان له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌
چین به‌ هاورده‌نه‌كردنی گۆشتی به‌راز وه‌ڵامی باجی گومركی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%

چین به‌ هاورده‌نه‌كردنی گۆشتی به‌راز وه‌ڵامی باجی گومرگی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه‌و كڕیاره‌كانی داوای كڕینی زیاتر له‌ 3200 تۆن گۆشتی به‌رازیان له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ .

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مه‌ریكا، دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ زیادكردنی باجی گومرگی به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی هاورده‌كراوی چینی،  كڕیاره‌ چینییه‌كان داوای كڕینی 3247 تۆن گۆشتی به‌رازیان له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داوای كڕینه‌ له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكداو زیانی شه‌ش ملیارو 500 ملیۆن دۆلاری به‌ بازاڕی هه‌نارده‌كردنی گۆشتی به‌راز گه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكادا. 

پێش درووست بوونی شه‌ڕی بازرگانی نێوان په‌كین و واشنتن، چین و هۆنگ كۆنگ به‌یه‌كه‌وه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری گۆشتی به‌راز بوون له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌.

 

دارشتنه‌وه‌ی / وشیار مه‌حمود

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.