Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:37

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ولێر 32 تۆن خورمای ناتەندروست و بەسەرچوو ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا

بەشێوەیەکی ساختە بەرواری بەسەرچوونەکەی دەستکاری کراوە
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنە ی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نن ،  توانیان دەستبەسەر 32 تۆن خورمای بەسەرچوو لە عەلوەی هەولێردا بگرن.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو خورمایەی دەستیبەسەردا گیراوە، ماوەکەی بەسەرچووە و بەشێوەیکی ساختە بەرواری بەسەرچوونەکەی دەستکاریکراوە، لە خوارووی عێراقەوە هێنراوەتە نێو کوردستان و ئەو بازرگانانەشی خورماکەیان هێناوە، بەڕەگەز عەرەبن.


نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر  رایگه‌یاندووه‌ ، خەڵکانێک هەن دەیانەوێت مانگی رەمەزان بقۆزنەوە بۆ ساخکردنەوەی کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو. ، دوای بەدواداچوونێکی چڕ  لیژنەکانمان توانیان لە کۆگاکانی پشت عەلوەی هەولێرد دەستبەسەر 32 تۆن خورمای بەسەرچوودا بگرن".


ده‌شڵێت ، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە پێش دوو مانگ ئامادەکاریان کردووە، چەندین جۆر خورمیان لە ناوچەکانی خواری عێراق هێناوە، هەر هەمووشی ماوەکەی بەسەرچووە .

له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، بازرگانەکەپەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆکرایەوە ڕەوانەی بەردەم  دادوەری لێکۆلینەوە کرا بەپێ ی یاسا کاردانەوەی لەگەڵ دەکرێت.

1111


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.