كۆماری ئیسلامی ئێران دوو مه‌رجی نوێی بۆ به‌رده‌وامبوونی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌خاته‌ڕوو.
ئاژانسی بلۆمبێرگ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرای كرد: ئێران دوو مه‌رجی وڵاته‌كه‌ی بۆ وڵاتای ئه‌ورووپی ئاشكرا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێككه‌وتنی بمێنێته‌وه:
یه‌كه‌م: رێگه‌دان به هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ بازاره‌كانی جیهانی، واتا سێ ئه‌وه‌نده‌ی سزاكانی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها دووه‌م مه‌رجی ئێران بریتییه له‌وه‌ی كه بتوانێت ده‌ستی به پاره‌ی ئه‌و دۆلارانه‌وه رابگات و رێگه‌ی پێ بدرێت بیگوازێته‌وه سه‌ر هه‌ژماری ئێران كه له فرۆشتنی رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
دوای خستنه سه‌ری سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، تاران رۆژانه بۆی هه‌یه ته‌نها بڕی 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی جیهان بكات له كاتێكدا پێشووتر ئه‌و رێژه‌یه به‌ر له سزاكان نزیكه‌ی سێ ملیۆن به‌رمیل بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.