ئافره‌تێكی كورد به ناوی (سارا عومه‌ر) خاوه‌نی رۆمانی "مردوو شۆر" له دانیمارك خه‌ڵاتی ئافره‌تی ساڵی وه‌رگرت.
له باره‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی، سارا به كوردستان24ی رایگه‌یاند، رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كه، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی "ئێل ستایل ئه‌واردز ELLE Style Awards 2019" رێكخراوه، كه خاوه‌نی چه‌ندین لقی به‌ناوبانگه له‌سه‌ر ئاستی دانیمارك و نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ دیاریكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵاتی ژنی ساڵ وه‌رده‌گرێت، ساڵانه چه‌ند كه‌سێك به‌ربژێر ده‌كرێن، ئه‌وساڵیش ئه‌و به‌ربژێركراوه.
به گوێره‌ی داتای دامه‌زراوه‌ی ئه‌له میدیا، سارا عومه‌ر، له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگدانی خه‌ڵك، شه‌ش جار هێنده‌ی ده‌نگی ئاسایی ده‌نگی هێناوه، كه تا ئێستا هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك هێنده ده‌نگی نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه.
شایانی باسه پێشتریش نووسه‌ر ساراخان خه‌ڵاتی "ئافره‌تی بوێر"ی وه‌رگرتبوو، رۆمانی مردووشۆر، له 30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2017 بڵاوبووه‌ته‌وه و تا ئێستاش به سێ زمانی جیاوازی سكه‌نده‌ناڤی، به زمانه‌كانی "دانیماركی، نه‌رویجی و سویدی" چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له 350 هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشراوه.
سه‌رچاوه/ كوردستان 24
داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.