Erbil 15°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 11:20

تمه‌نی ئێرانی دابه‌زینێکی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار تۆمارده‌کات

به‌های تمه‌ن دووچاری داكشانێكی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌
تمه‌نی ئێرانی دابه‌زینێكی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار تۆمارده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌های دراوی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و دوای زیادكردنی سزاكانی سه‌ر تارانیش، به‌های تمه‌ن دووچاری داكشانێكی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره‌ به‌ یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار تمه‌ن ، به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌های تمه‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10 به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. 

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ به‌شێك له‌ پابه‌ندبوونه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كشێته‌وه‌ به‌های تمه‌ن داكشانی زیاتری به‌خۆوه‌ بینیوه‌.

له‌ ئێستادا 15 هه‌فته‌ به‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌و كات به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر بوو به‌ 400 هه‌زار تمه‌ن.


ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ - وشیار مه‌حمود

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.