لە سلێمانی بەكارهێنانی زەرفی كاغەز لە سەمونخانەو نانەواخانەكاندا شوێنی زەرفی نایلۆن دەگەرێتەوە و سەرۆكی لیژنەهابەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش هۆكارەكەی بۆ زیانە تەندروستیەكانی زەرفی نایلۆن دەگەڕێنێتەوە
لە چەند رۆژی رابردوودا قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری دا "زەرفی كاغەز لەبری زەرفی نایلۆن" لە نانەواخانەو سەمونخانەكاندا بەكاربهێندرێت و لیژنەیەكیشی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێكهێناوە و ئەركی لیژنەكە بەدواداچون و ئاگاداركردنەوەی هەموو سەمونخانەو نانەواخانەكان دەبێت بۆ پابەندبونیان بە بڕیارەكەوە
گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكە دەستی بەكارەكانی كرووە و رۆژانە سەردانی سەمونخانەو نانەواخانەكانی سلێمانی دەكات و دوای روونكردنەوەی هۆكاری بڕیارەكەی قائیقامیەتی سلێمانی پابەندیان دەكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری بەكارهێنانی "زەرفی كاغەز لەبری زەرفی نایلۆن" ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان
گۆران قادر ووتیشی بەپێی ئەو بەدواداچون و توێژینەوەدانەی كە كراوە و بۆچونی پسپۆڕانی تەندروستیش وەرگیراوە دەركەوتووە بەكارهێنانی زەرفی نایلۆن بۆ "سەمون و نانی گەرم" دەبێتە هۆی كارلێكردنی هەندێك مادەی زیان بەخش كە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت
سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامەیەتی سلێمانی راشیگەیاند: بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان قائیقامیەتی سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی زەرفی نایلۆنی داوە و بڕیارەكەش لەلایەن لیژنەهاوبەشەكانەوە جێبەجێ دەكرێت .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.