به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی خورمای ئێرانی، نرخی خورما له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت؛ خورمای ئێرانی كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ دروستكردوه.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند؛ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خورما په‌یوه‌ندی به‌هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه نییه، به‌ڵكو نرخه‌كه پێشتر هه‌ر گران بووه، به‌ڵام پێش ڕه‌مه‌زان خه‌ڵك له‌خورمای نه‌ده‌پرسی و نه‌یده‌زانی نرخی چه‌نده.
وتی؛ به‌هۆی دروستكردنی كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆسه‌ر مرۆڤ له هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپا، حكومه‌تی عێراق زیاتر له‌مانگێكه بڕیاری هاورده‌كردنی خورمای ئێرانی قه‌ده‌غه‌كردووه، بڕیاره‌كه‌ش گه‌یشتۆته هه‌رێم و پێوه‌ی پابه‌ندین، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخی خورما له بازاڕه‌كاندا به‌رزبێته‌وه.
وتیشی؛ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخیش په‌یوه‌ندی به خواست و خستنه روه‌وه هه‌یه كه به‌هۆی خواست له‌سه‌ر خورما له مانگی ره‌مه‌زاندا و خواردن و به‌كارهێنانی، هاوڵاتیان واده‌زانن هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ده‌ركردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی خورمای ئێرانی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپی ڕایانگه‌یاندوه، خورمای ئێرانی كێشه‌ی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستكردوه‌و بۆته هۆی نه‌خۆشی زه‌ردوی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.