Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 02:23

هۆکار و چارەسەری سە رئێشە لەمانگی رەمەزان

هۆكارەكانی سەرئێشە لەرەمەزاندا
کوردستان TV
100%


لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان  زۆر جار مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەبێت لەكاتی بەرۆژووبوون یاخود لەدوای بەربانگ كردنەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە.

هۆكاری سەرئێشەی پێش بەربانگ كردنەوە و لەكاتی بەرۆژووبوون بریتیە لەوەی رێژەی گلوكۆز لەناوخوێن و رێژەی ئاو و شلەمەنی كەم دەبێتەوە و دەبێتە هۆی سەرئێشە و هیلاكی و سەرئێشەكە لەكۆتایی رۆژ زیاد دەكات ، چونكە خانەكانی مێشك پێویستیان بەئۆكسجین و شەكری گلوكۆز هەیە.

سەرئێشەی دوای بەربانگ كردنەوە مرۆڤ خۆی دەستی تێداهەیە و زۆربەی ئەو خۆراكانەی لەدوای بەربانگ دەخورێت دەبنە هۆی ناردنی برێكی زۆر خوێن بۆ كۆئەندامی هەرس و بەهۆیەوە رۆیشتنی خوێن بۆ خانەكانی مێشك كەم دەكات و دەبێتە هۆی هەستكردن بەسەر ئێشە.

هۆكارەكانی سەرئێشە لەمانگی رەمەزان:

- رێكنەخستنی كاتەكانی خەوتن.
- گۆڕانكاریی لەكاتەكانی نانخواردن.
- كەمبوونەوەی ماددەی كافین لەچاو و قاوە كە رۆژانی دیكە دەخورێنەوە.

ئامۆژگاری  بۆ خۆپاراستن لەسەرئێشە لەمانگی رەمەزان:

* خورادنی ژەمی پارشێو ، چونكە ئەو ژەمە زۆر گرنگە.
* زیاتر خواردنی خۆراكی تەندروست و میوە و سەوزە.
* خەوتن بۆ ماوەی چەند سەعاتێكی پێویست و رێكخستنی كاتی خەوتن.
* خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی لەنێوان بەربانگ كردنەوە و پارشێو.
* كەمكردنەوە یاخود وازهێنان لەخواردنەوەی ماددە ووریاكەرەوەكانی وەك چاو و قاوە و نیسكافی و خواردنەوە گازییەكان.
* هەوڵ بدەن ماوەی بەرۆژوبوون بەبڕی پێویست و هەمەچەشنی خۆراك قەرەبوو بكرێتەوە لەگەڵ گرنگیدان بەژەمە خۆراكی پارشێو.
* ئەو خۆراكانە بخورێت كەرێژەیەكی بەرزی شەكریان تێدانیە پێش چەند رۆژێك لەرەمەزان بۆئەوەی لەكاتی بەرۆژووبوون كەمبوونەوەی لەناكاوی رێژەی شەكر روونەدات.
* كەمكردنەوەی خواردنەوەی قاوە لەرۆژانی پێش رەمەزان بۆ دووركەوتنەوە لەكەمبوونەوەی لەناكاوی مادەی كافین لەكاتی بەرۆژووبوون كەدەبێتە هۆی سەرئێشە.
* بەكارهێنانی چاویلكە و كڵاو بۆ خۆپاراستن لەبەركەوتنی خۆر لەرۆژدا.
* دووركەوتنەوە لەو كارانەی دەبنە هۆی فشاری دەروونی و توڕەبوون بۆ دووركەوتنە لەتووشبوون بەسەرئێشە.
سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.