دوێنی یه‌كشه‌ممه 5-5-2019 ده‌زگای زاری كرمانجی كۆتایی به خولێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌وانی هێنا و بڕونامه‌ی به‌سه‌ر به‌شداربووانی خوله‌كه دابه‌ش كرد.
ئیسماعیل ئیبڕاهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زاری كرمانجی رایگه‌یاند: سه‌ڕه‌ڕای بوونی كێشه‌ی دارایی له‌به‌رده‌م ده‌زگاكه‌مان، به‌ڵام له كاروچالاكییه‌كان نه‌وه‌ستاین و جگه له كاری راگه‌یاندن، چه‌ندین كۆڕ و سمینارمان ئه‌نجامداوه، دوێنی یه‌كشه‌ممه 5-5-2019 كۆتاییمان به 22 هه‌مین خولی رۆژنامه‌وانی هێنا، كه 12 كچ و كوڕی ئه‌م شاره تێیدا به‌شدار و وانه‌كانی هه‌واڵ و راپۆڕت و دیمانه‌یان بۆ شیكرانه‌وه.
دڵ خۆشین كه تا ئێستا زیاتر له 400 گه‌نج له خوله‌كان سوودمه‌ند بوونه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان توانیویانه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گرێبه‌ست بكه‌ن و كار بكه‌ن.
له‌م مه‌راسیمه‌دا كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و چالاكوانان و راگه‌یاندنكاران ئاماده‌بوون، جگه‌له به‌خشینی بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووان رێز لێنانی ده‌زگامان به‌خشییه دوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حكومی كه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، زۆر هاوكاری ده‌زگاكه‌مان بوونه.
هه‌روه‌ها دوو هونه‌رمه‌ندی ده‌ست ره‌نگینی دانیشتووی شاری سۆران، به چه‌ند بڕگه‌یه‌كی گۆڕانی و مۆسیقا بۆنه‌كه‌یان جوانتر و رازاوه‌تر كرد.
لێره‌وه سوپاسی بێ پایانم بۆ یه‌كه‌یه‌كه كارمه‌ندانی ده‌زگای زاری كرمانجی و هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی ئاماده چالاكییه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.