Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:34

نرخی ھەر بەرمیلێکی نه‌وت بە ٦٩ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا

خاوی برێنت رووی لە دابەزین کرد
کوردستان TV
100%

نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزین کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٩ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ھەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەی زیادکردنی باجی گومرکی لەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی چین، کاریگەری ھەبووە لەسەر دابەزنی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا.

دوێنێ یەکشەممە دۆناڵد ترمپ لە تویتێکدا رایگەیاندبوو کە لە میانی ئەم ھەفتەیەدا، باجی گومرکی لەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی چین لە ١٠ بۆ ٢٥ لەسەدا زیاد دەکات و ئاماژەی بەوەشدابوو کە دانوستانە بازرگانییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ چیندا، زۆر بە سیستی بەڕێوەدەچێت.

لە کاتژمێر ٠٧:٥٦ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ١،٨٢ لەسەدا دابەزی و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٩ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەھەمانشێوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٢،٠٢ لەسەدا دابەزینی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٠ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سه‌رچاوه‌ - AA
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.