Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 16:21

ته‌ندروستى چەند ئامۆژگارییەک ئاراسته‌ى نەخۆشانی دڵ لە مانگی ڕەمەزاندا ده‌کات

له‌پێناو ته‌ندروستیه‌كی باش
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى  چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ نه‌خۆشانى دڵ  له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ڕاده‌گه‌ێنێت 

ته‌ندروستى سلێمانى چه‌ند خاڵێك ئاراسته‌ى ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ و له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژو ده‌بن پێویشته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن


1- راوێژ بەپزیشكەكەت بكە لەپێش رەمەزان بۆ زانینی ئەوەی باری تەندروستیت رێگە پێدراوە بۆ ئەوەی بەرۆژو بیت.

2- ئەگەر بەرۆژوو بوویت خواردنی تەندروست بخۆ.

3- دوربكەوە لەخۆ ماندووكردن لەماوەی مانگی رەمەزاندا.

4- وەرزش كردن پێویستە بۆ نەخۆشانی دڵ ، هەربۆیە وەرزشكردن لە بیر مەكە و 2 كاتژمێر دوای نان خواردن دەتوانیت بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بەپێ‌ برۆیت.

5- دوربكەوەرەوە لەجگەرەكێشان بەتایبەت لەرەمەزاندا، یاخود لەو شوێنانە دامەنیشە كە جگەرەی تێدا دەكێشرێت.

6- پابەندبە بە بەكارهێنانی دەرمانەكانت كە لەلایەن پزیشكەكەتەوە بۆت دانراوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.