Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 04:16

گێژبوون لەمانگی ڕەمەزان و چارەسەرەکانی

دیاترین هۆكارەكانی گێژ بوون له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
کوردستان TV
100%

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان دەبێت مرۆڤ لەرووی دەروونی و جەستەییەوە ئامادەبێت، هەندێك جار مرۆڤ لەكاتی بەرۆژوو بوون هەست بەگێژبوون دەكات، ئەمانەش دیاترین هۆكارەكانیەتی:

* گۆڕانكاریی لەپەستانی خوێن: هەموو گۆڕانكارییەك لەپەستانی خوێن بەرزبوونەوە یاخود دابەزینی دەبێتە هۆی گێژبوون.
* دابەزینی رێژەی شەكرە: نەخواردنی خۆراك دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی شەكرە و ئەوەش یەكێكە لەهۆكارەكانی گێژبوون.
* ووشكبوونەوە: كەمی خواردنەوەی ئاو و خواردنەوەكان بەتایبەت لەوەزری هاین و گەرما و ئارەقكردنەوەی زۆر دەبێتە هۆی نەگەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بەمێشك و هەستكردن بەهیلاكی و گێژبوون. 
* كەمی رێژەی ئاسن: ئاسن یەكێكە لەو رەگەزانەی جەستە زۆر پێویستی پێیەتی ، كەمی ئاسن دەبێتە هۆی سەرئێشە و گێژبوون و تووشبوون بە ئەنیمیا.
* زیادڕەوی لەخواردنەوەی قاوە: هۆكارێكی هەستكردنە بەسەرئێشە ، ئەوەش وەك نیشانەیەكی كەمبوونەوەی ماددەی كافین.


رێنماییەكانی رزگاربوون لەگێژبوون لەمانگی رەمەزان:

- دەبێت ژەمە خۆراكەكانی بەربانگ و پارشێو هەمەچەشن بێت ، خواردنەوەی ماددەی كافین و شیرینی كەمبكرێتەوە.
- بڕی پێویستی ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە ، میوە و سەوزە  بخورێت بۆئەوەی لەش ڤیتامین و كانزای پێویستی پێ بگات.
- خەوتن بۆ ماوەیەكی پێویست بۆئەوەی جەستە پشووی پێویست وەربگرێت.
- لەكاتی هەستكردن بەگێژبوون پێویستە مرۆڤ دەستبەجێ دابنیشێت یاخود پاڵ بكەوێت و چاو دابخات و پشووبدات تاوەكو حاڵەتەكە نامێنێت.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.