Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:33

نرخی زێر بۆ نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوو داده‌به‌زێت

ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته‌
نرخی زێر بۆ نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوو داده‌به‌زێت
کوردستان TV
100%

نرخی زێر له‌ بۆرسه‌كانی جیهان بۆ نزمترین ئاستی له‌ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوو داده‌به‌زێت و نه‌بوونی هیوایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری ئه‌م داكشانه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێر به‌ 1271 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.4 دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته‌ له‌ كۆتایی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا. 

نه‌بوونی هیوایه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانكی له‌لایه‌ن بانكی ئه‌مه‌ریكاوه‌ هۆكاری ئه‌م داكشانه‌ی نرخی زێڕه‌. 

له‌ نێو كانزاكانی تریش نرخی هه‌ر ئۆنسه‌ك زیو به‌ 14 دۆلارو 63 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.3 داكشانی تۆماركرد. ‌

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.