Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 23:16

کوردستان.. بودجەی پێویست بۆ چاککردنەوەی هەموو رێگاکان دابین ده‌کرێت

وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت
كوردستان.. بودجەی پێویست بۆ چاککردنەوەی هەموو رێگاكان دابین ده‌کرێت
کوردستان TV
100%

رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار درا بودجەی پێویست بۆ چاككردنەوەی هەموو ڕێگاوبانەكانی كوردستان دابین بكرێت.

وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ ئەنجوومەنی وەزیراندا، به‌ ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، كۆبوونەوەیەك بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی رێگاوبانەکانی هەرێمی كوردستان ئەنجام درا. 

رێباز حەملان ئه‌وه‌شی خشتۆته‌ڕوو لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە بە زووترین کات بودجەی پێویست بۆ چاککردنەوەی هەموو رێگاوبانەکان دابین بکرێت. 

هه‌روه‌ها داوا لە وەزارەتی ناوخۆ کراوە ژمارەی پۆلیسی هاتووچۆ لە شەقامەکان زیاتر بکرێن بە تایبەت لەو شەقامانەی کاریان تێدا دەکرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.