Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 22:55

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: کێشه‌ی زه‌وییه‌ کشتوکاڵییه‌کانی جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان چاره‌سه‌رکرا

دوای به‌دواداچوونی‌ كوردستان تیڤی
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان چاره‌سه‌ركرا
کوردستان TV
100%

دوای نیگه‌رانی دانیشتوان و جووتیارانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كان و ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها دوای به‌دواداچوونی‌ كوردستان تیڤی بۆ كێشه ‌و گرفته‌كان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه‌ كێشه‌ و گرفت و نیگه‌رانییه‌كانی هاووڵاتیانی كوردی ناوچه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكومه‌تی عێراقی و به‌ گفتوگۆیه‌كی زۆر ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌. 

ئاشكراشی كرد كه‌ له‌ ڕووی ئیداری و قانونییه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون و تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت ده‌بێ پێگیری به‌ بڕیاری ژماره‌ 29ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بڕیاری ژماره‌ چواری مادده‌ی 140 بكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.