Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:39

فیلمه‌کانی خه‌ڵکناسی وڵاتی ئازه‌ربایجان له‌ فێستیڤاڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی نمایش ده‌کرێت

جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پووری گشتی
کوردستان TV
100%

ئا/ مه‌نووچێهر جیهانی

 به‌ مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیی و هاوكاریی زیاتر له‌گه‌ڵ سینه‌ماكارانی وڵاتانی به‌شی ناوچه‌ی ده‌ریای كاسپیه‌ن، فیلمه‌كانی خه‌ڵكناسیی وڵاتی ئازه‌ربایجان له‌ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی وارش نمایش ده‌كرێن.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی وارش، نۆهه‌مین خولی ئه‌م رووداوه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ به‌ ئامانجی به‌هێزكردن و پاڵپشتی كردن له‌ به‌رهه‌م گه‌لێك به‌ ته‌وه‌ری بابه‌تی خه‌ڵكناسی، جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پووری گشتی و په‌یوه‌ندیی و هاوكاریی زیاتر له‌گه‌ڵ سینه‌ماكارانی وڵاتانی به‌شی ناوچه‌ی ده‌ریای كاسپیه‌ن و به‌ستێنی شارستانییه‌تی میراتی كلتووریی هاوبه‌ش، فیلمه‌كانی خه‌ڵكناسیی وڵاتی ئازه‌ربایجان نمایش ده‌كات.

نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (وارش) Varesh هه‌روه‌ها بابه‌ت گه‌لێكی وه‌ك دابونه‌ریت و سوونه‌ته‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت و كرداری، گوتاری و ژین و ژیاری خه‌ڵك له‌خۆ ده‌گرێت.

به‌پێی بانگه‌وازی ئه‌م فێستیڤاڵه‌، دابونه‌ریت و سونه‌ته‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت و كرداریی خه‌ڵك پێكهاتووه‌ له‌ فیلم گه‌لێكی سینه‌مایی و به‌ڵگه‌یی سه‌باره‌ت به‌ بۆنه‌ و رێوڕه‌سمه‌كان، شێوازه‌كانی ژیان، دابونه‌ریت و ره‌سه‌نایه‌تییه‌كان، هۆگری و خوو خده‌ و عاده‌ته‌ باوه‌كان، جه‌ژنه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی، یارییه‌كانی گشتیی و خۆماڵی جه‌ماوه‌ری و هتد.

فیلم گه‌لێك به‌ ته‌وه‌ری چیرۆكه‌كانی گشتیی خه‌ڵك، چیرۆكه‌كانی ئه‌خلاقی، په‌ند و نه‌سیحه‌ت ئامێز و ئه‌ویندارانه‌، لای لایه‌كان، سۆز و ده‌نگ و ئاوازه‌كان، به‌سته‌ و مه‌قام و گۆرانییه‌كان‌‌، شینگێڕییه‌كان، هۆزان و شیعره‌كانی خۆجێیی و خۆماڵی، ئه‌فسانه‌ كۆنه‌كان و په‌ند و مه‌ته‌ڵ و ته‌مسیل و هتد ده‌چنه‌‌ ده‌سته‌ی نه‌ریته‌ ره‌سه‌نه‌كانی گوتاری و ئاخاوتنی و هه‌روه‌ها به‌شی ره‌سه‌نایه‌تییه‌كانی ژیان پێكهاتووه‌ له‌ فیلم گه‌لێك به‌ ته‌وه‌ری بیناسازیی خۆماڵی، شێوازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌ ژیانی كشتوكاڵی، ئاژه‌ڵداری و ڕاوكردن و كه‌ڵك وه‌گرتن له‌ جه‌نگه‌ڵ و دارستانی چڕ، پیشه‌ ده‌ستییه‌كان و مافووره‌ و ده‌ستچنه‌كان و جلوبه‌رگ، فه‌رهه‌نگی چیشت و خواردنه‌كانی خۆماڵی، بازاڕ و ئاڵوگۆڕ كردنی شتومه‌ك.

نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی (وارش) به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی (مێهدی قوربان پوور) له‌ مانگی ئه‌پڕیلی 2019 له‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی پارێزگای مازه‌نده‌ران له‌ باكووری وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت..

كوردستان تیڤی / كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.