Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 23:09

له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان هۆشداری توند ده‌درێته‌ شوێنکاره‌کانی دروستکردنی شیرینی

هیچ دوكانێك و شوێنێك ڕێگای پێنادرێت به‌بێ مۆڵه‌ت شیرینی دروست بكات بۆ فرۆشتن
کوردستان TV
100%


لیژنه‌ باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ شوێنكاره‌كانی دروستكردن و فرۆشتنی شیرینی له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامدا‌و ئاگادارییان به‌ چه‌ند كارگه‌یه‌ك دا و شوێنكارێكی دروستكردنی شیرینیشیان داخست.

گۆران قادر- سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و پێشبینیمان بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر شیرینی، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان بۆ شوێنكاره‌كانی دروستكردنی شیرینی و فرۆشگاكان ده‌ستپێكردووه‌ بۆئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه‌ی له‌ سه‌لامه‌تی ئه‌و خواردنانه‌ی به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و كه‌س و شوێنانه‌ی سه‌رپێچی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن به‌پێی سه‌رپێچییه‌كانیان سزا ده‌درێن هه‌تا داخستنی كۆتایی و روبه‌روكردنه‌وه‌ی یاسا.

وتیشی: رێگه‌ ناده‌ین هیچ دوكانێك یان یان ماڵ یان هه‌ر شوینێكیتر له‌ مانگی ره‌مه‌زان و كاته‌كانیتریشدا به‌بێ مۆڵه‌ت شیرینی دروست بكات بۆ فرۆشتن.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد له‌ رۆژانی به‌ر له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و رۆژانی ره‌مه‌زانیشدا ته‌واوی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كاره‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌‌و هۆشداری دا به‌ خاوه‌نی كارگه‌كان و فرشگاكانی شیرینی به‌وه‌ی خۆراكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ هاوڵاتیان نه‌فرۆشن.


 داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد له‌ كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌ بازاڕ و فرۆشگاكاندا په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن له‌ رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی قائیمقامیه‌ت یان ژماره‌ موبایلی 07708677777


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.