Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 01:14

ئەم 5 هۆکارە دەبنە هۆی وەرینی قژی خانمان

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


1- وەرینی قژ بەهۆی چۆنێتی بەستنیەوە: هەندێک جار بە درێژایی ڕۆژ خانمان قژیان دەبەستن ئەمە کارێکی هەڵەیە کە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، ئەم هەڵوەرینە دەکرێت تا 3 مانگ بەردەوام بێت بۆیە باشتر وایە چۆنێتی قژبەستن هەموو ڕۆژێک دووبارە نەبێتەوە و چۆنێتی بەستنەکان بگۆڕێـن.

2- وەرینی قژ بەهۆی سکپڕییەوە: هەندێک لە خانمان دوای سکپڕی دووچاری وەرینی قژ دەبن کە دوای 2 بۆ 3 مانگ لە دوای مناڵبوون ڕوودەدات، ئەم حاڵەتەش ماوەی 1 بۆ 6 مانگ دەخایەنێت و زۆرجار لەکاتی لەبار چوونی مناڵدا ڕوودەدات.

3- وەرینی قژ بەهۆی بەکارهێنانی حەبی دژە مناڵبوون: زۆرلە خانمان ئەم دەرمانە بەکار دەهێنن و دوای ئەوەی وازی لێ دەهێنن لە ماوەی 3 مانگدا کێشەی هەڵوەرینی قژیان بۆ دروست دەکات.

4-وەرینی قژ بەهۆی رێجیم کردن: رێجیمی خۆلاواز کردن خۆی لە خۆیدا واتە کەمبوونەوەی پرۆتین، قژیش پێویستی بە پرۆتینە تا بتوانێت بە بەردەوامی وەك قژێکی جوان و باش بمێنێتەوە بۆیە ئەگەر خانمان رێجیمیان کرد لەگەڵیدا ( هێلکە، گۆشتی سوور، ماسی، مریشک وشیر و ماست ) بخۆن تا دووچاری ئەم حاڵەتە نەبنەوە.

5- وەرینی سروشتی قژ: ئەمەش لەگەڵ چوونە سەرەوەی تەمەنەوە ڕوو دەدات کە تایبەتە بە خانمان، هەندێک جاریش ئەم قژ وەرینە بەهۆی بێتاقەتی و خەمخواردنێکی زۆرەوە دروست ببێت.


سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.