Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 13:14

 سووده‌کانی خواردنی" چواله‌" بزانه‌

یاده‌وه‌ری به‌هێز ده‌كات
کوردستان TV
100%

چواله‌‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ رووه‌كییه‌كانی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار و تاموچێژێكی خۆشی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی تامێكی خۆشه‌‌ پێكهاته‌ی زۆری تێدایه‌ كه به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

سووده‌كانی چواله‌:

یه‌كه‌م: ئه‌و ترشه‌ڵۆكه‌ چه‌ورییه‌ی له‌ چواله‌دا هه‌‌یه‌ پارێزگاری له‌ دڵ ده‌كات و له‌ نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.

دووه‌م: یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێندا ده‌دات و رێگه‌ ده‌گرێت له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.

سێیه‌م: یاده‌وه‌ری به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر.

چواره‌م: رێگه‌ده‌گرێت له‌ نه‌خۆشی پووكانه‌وه‌ی ئێسك و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌.

پێنجه‌م: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤیتامین E پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ له‌ چواله‌دا هه‌یه‌ و دژه‌ پیربوونه‌، خواردنی چواله‌ ناهێڵێت نیشانه‌ی پیری له‌سه‌ر روخسار ده‌ربكه‌وێت.

شه‌شه‌م: به‌هێزكردن و پارستنی مووه‌كانی قژ له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رین.

حه‌وته‌م: پاراستنی كێشی له‌ش و رێگه‌گرتن له‌ قه‌ڵه‌ویی و یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات.

 سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.