Erbil 6°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 23:04

لە مانگی 5 دا باج لەسەر بەرهەمی سەوزەو میوەی هاوردە دادەنرێت

گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت له‌مانگی ئایاردا  باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می سه‌وزه‌و میوه‌ی هاورده‌ داده‌نرێت 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكانی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی دەدرێت 


 قائیمقامی شارەكەش دەڵێت لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ ئەوەی پێویست بێت بۆ كارئاسانی و هەماهەنگی پێشكەشی جوتیاران و پڕۆژە ناوخۆییەكانی دەكەن

راشیده‌گه‌یه‌نن بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا "ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی هاوسەنگی سەوزەو میوە" لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە ,

ده‌شڵێن، بۆ دابینكردنی پێداویستی بازاڕ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران ئامادەن هەموو هاوكاری و كارئاسانیەكی پێویست پێشكەش بە جوتیاران و پڕۆژە ناوخۆییەكان بكەن 

لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیاردراوه‌ بەهۆی پێگەیشتنی بەشێك لە بەرهەمە ناوخۆییەكان بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی كە لە پڕۆژە پلاستیكیەكان بەرهەم دەهێندرێت لەمانگی "5" ئایارەوە باج بخرێتە سەر هەموو ئەو بەرهەمانەی سەوزەو میوە كە لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێت ,ئەمەش بە ئامانجی ساخكردنەوەو گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی,
  
لە بارەی ئەو بەرهەمانەش كە لە ناوخۆدا بەرهەم دەهێندرێت رزگار حمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزەو میوەیەی كە كێڵگەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرهەم دەهێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایە, ووتیشی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەروبومی ناوخۆ بڕیاردراوە پشتوانی زیاتری جوتیاران بكرێت. 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.