ئه‌مرۆ رۆژی چوارشه‌مه 24/4/2019 كاتژمێر 10ی به‌یانی له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكرانی كوردستان به‌چاودێری به‌رێز (فازڵ میرانی ) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكرانی كوردستان ،رێز له ته‌مه‌نی پڕبه‌خشی هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و گه‌وره شانۆكاری گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ( ئه‌حمه‌د سالار) نرا.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی باسی له كه‌سایه‌تیی هونه‌رمه‌نده‌كه كرد و رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌م جۆره مرۆڤانه هه‌میشه له‌به‌ر چاوبن و رێزیان لێ بگیرێت، ئه‌وه‌ی دوێنێش بۆیان نه‌كراوه، ئه‌مڕۆش دره‌نگ نییه بۆیان بكرێت، هونه‌رمه‌ندی وه‌كو مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار و هاوشێوه‌كانی, ره‌مزی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی میلله‌تن.
شایانی باسه له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كوردستان وهاوڕیانی ، ئه‌حمه‌د سالار ئاماده‌ی رێروره‌سمه‌كه بوون و له دواییدا هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار، كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیشی به‌ناوونیشانی (رۆژان) بڵاو كرده‌وه، كه له‌لایه‌ن ده‌زگای گوڵانه‌وه چاپ كراوه.
كتێبی (رۆژان ) بریتیه له یاده‌وه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار، له سه‌ره‌تای تۆماركردنی سه‌ربوورده‌كانیشی، بیره‌وه‌ریی سه‌ره‌تای ساڵی حه‌فتاكانی تۆمار كردووه، كه تێیدا شه‌وێكی پاییزی به‌دیار خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی چارلی چاپلن به‌سه‌ر بردووه.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.