Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 04:09

چەند ڕێگایەک بۆ دابەزاندنی کێشی زیاد بزانه‌

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


بۆ بەدەستهێنانی لەش و لارێكی رێك و جوان و تەندروست ، پێویست دەكات چەند رێگایەكی ئاسان بگریتە بەر لەوانەش:

* گرنگە مرۆڤ توانا و ئیرادەی هەبێت بۆ دابەزاندنی كێشی زیادی لەش.
*رۆژانە خواردنی پێنج ژەمی خۆراكی كەم باشترە لەخواردنی سێ‌ ژەم خۆراكی زۆر و تێربونی تەواو.
*كەمردنەوەی خواردنی شیرینی و خواردنە سورەوەكراوەكان.
*نەخواردنی خۆراك بۆ ماوەیەكی زۆر و هەست كردن بەبرسێتی زیانی دەبێت بۆ مرۆڤ ، بۆی هەیە پێچەوانەی ئەوەی بەرنامەت بۆ داناوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشت روبدات و زیانی گەورەت لێ بدات. 
*خواردنی زۆری میوە لەبەر هەبوونی رێژەیەكی زۆرلە ڤیتامینەكان تێیدا بۆ گەڕاندنەوەی تواناو هێز بۆ لەش گرنگە.
*خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو لەڕۆژێكدا ، ئاو بۆخێراتر كردنی كرداری هەرس كردن ڕۆڵیكی باشی هەیە.
*رۆژانە خوارنەوەی چای سەوز كاری هەرسكردن باشتر دەكات ، لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزش بۆ ماوەیی 15 خولەك لەڕۆژێكدا.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.