Erbil 5°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 23:33

بەکارهێنانی سەتڵی ڕەنگاو رەنگ بۆ ماست قەدەغە کرا

هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە
کوردستان TV
100%


لە سلێمانی بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن قەدەغە دەكرێت و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت مەبەست لە بڕیارەكە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە 


ئەمڕۆ چوار شەممە 24.4.2019, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كۆبووەوە و دوای خستنەڕووی ئەو بەڵگەو بەدواداچونانەی كە بۆ بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ كراوە بڕیاردرا بەكارهێنانی ئەو جۆرە سەتڵە بۆ ماست قەدەغە بكرێت  


لە بارەی بڕیارەكەوە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئەو توێژنەوە و بەدواداچونانەی كە لەلایەن لیژنە پسپۆڕەكانەوە كراوە بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەكەیەنێت و بەهۆی زیانە تەندروستیەكانیەوە بڕیاری قەدەغەكردنیان داوە ,  قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: مەبەست لە بڕیارەكە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە و هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە 


هەر پەیوەست بەو بڕیارە لەشكر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگەیاند : بەكارهێنانی سەتڵی زەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن دەبێتە هۆی كارلێك كردنی هەندێك مادەی زیان بەخش لەگەڵ ماستەكەدا كە ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد زۆربەی سەتڵە رەنگاو رەنگەكان لەمەوادی دووبارە بەكارهاتوو دروست دەكرێت كە بەهیچ جۆرێك دروست نیە خواردنی تێیدا هەڵبگیرێت , لەشكر حەمید دەشڵێت سەتڵی سپی سادە بۆ ماست گونجاوە بەكاربهێندرێت و پێویستە لۆگۆیەكی سێ گۆشەی لەسەر بێت و تێیدا ئاماژە بە ژمارە "2یان4" كرابێت , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەكارهێنانی سەتڵەكانی "شوشە و فافۆن و گلی سورەوەكراو" بۆ ماست رێگەپێدراوە و هیچ گرفتێكی نیە 
هەروەها گۆران قادر سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: دوای بڕیاری قەدەغەكرنی سەتڵی رەنگاو رەنگ بۆ ماست و جۆرەكانی تری خواردن رێگە بەهیچ فرۆشگا و ماركێتێك نادەن ئەو جۆرە سەتڵانە بكاربهێنێت و لە هەر شوێنێك ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیردرێت . 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.