Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 04:29

ئەم نیشانانە وەک ئاگادارکردنەوەیەکن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

شێرپەنجە بریتیە لە گەشەكردنێكی نائاسایی خانەكانی لەش و تووشی زۆرێك له‌ ئەندامەكانی لەش دەبێت
کوردستان TV
100%


دەیڤد براونستین پزیشكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت شێرپەنجە بریتیە لە گەشەكردنێكی نائاسایی خانەكانی لەش و تووشی زۆرێك ئەندامەكانی لەش دەبێت و نیشانەكانی جیاوازن و خانە شێرپەنجەییەكان توانایان هەیە بۆ چوونە ناو خانە ئاساییەكانی چواردەوریان و بڵاوبوونەوەیان.

بەپێی ووتەی ئەو پزیشكە ئەمریكیە كەخاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە و ماوەیەكی زۆری ژیانی بەسەربردووە لە لێكۆڵینەوە لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە.، چەند نیشانەیەك هەیە ئەگەر لە لەشدا بەدی بكرێت ئەوا ئاگاداركردنەوەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، ئەگەر ئەم نیشانانە دەركەوت ئەوا نابێت پشت گوێ بخرێت و دەست بەجێ سەردانی پزیشك بكرێت، ئەوانیش:

- لەدەستدانی لە 10%ی كێش لەماوەی 6 مانگدا.
- هەستكردن بە هیلاكی و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.
- ئارەقكردنەوەی زۆر و نائاسایی بەتایبەت لە شەواندا.
- دەركەوتنی كوتلەیەكی رەق یاخود گۆڕانكاریی لەشێوەی پێست.
- گۆڕانكاریی لە میزكردن.
- خوێنبەربوونی نائاسایی.
- كۆكە كە خوێنی لەگەڵدا بێت و چارەسەر نەبێت.
-هەوكردن و برین كە زیاتر لە 20 رۆژ بخایەنێت و چارەسەر نەبێت.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.